کوردستانی
یەکێتی داوایەک لە عەمار حەکیم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه ده‌کات له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى بودجه‌و دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و لابردنى کۆسپه‌کانى به‌رده‌میان به ئامانجى رێککه‌وتنى (هەولێر و بەغدا) یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوور.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نووسینگه‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى له ده‌باشان پێشوازییان کرد له وه‌فدێکى باڵاى هاوپه‌یمانیى عیراقییون به سه‌رۆکایه‌تیى عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتیمانى و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى عیراقییون.
له‌دیدارێکدا له‌ژێر رۆشنایى پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانى ئێستاى عیراق و هه‌رێمى کوردستان بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و پێویستى خێراکرنى هه‌نگاوه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان و دانانى پلان و به‌رنامه‌ى گونجاو بۆ داهاتوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا.
یەکێتی داوای لە عەمار حەکیم کرد که هه‌وڵه‌کانى له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامبێت به تایبه‌ت له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى بودجه و دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمی کوردستان.
ک.ر