کوردستانی

قایمقامیەتی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامیەتی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی نۆ تۆن په‌نیر له‌ناوده‌بات به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن باسی ئەوەش دەکات خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغی بكاته‌وه‌.

 لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی خراپ هەڵگرتن  و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2021.2.21) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ كۆگای نه‌به‌ز له‌ رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتوه‌.

قایمقامیه‌تی سلێمانی باس لەوەش دەکات "په‌نیره‌كه‌ له ‌جۆری ئیلانه‌ و‌ به‌پارچه‌ی (90) گرامی دروستكراوه‌ و ‌ (10) هه‌زار پارچه‌دا‌‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغی  بكاته‌وه"‌.

ئاماژە بەوەش کراوە "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره‌ خراپبوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه"‌.