کوردستانی
بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێلەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو دراوسێدا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت شەڕە تەقە لە نێوان دوو دراوسێدا روویداوە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل، ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی تەقەکەوە کەسێک برینداربووە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، پاش ئەوەی بە بوونی شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی (کوران) ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەوا کێشەکە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل بووە، کە کەسێک بە ناوی (ع.م.ح) پیشە کاسب، بە کلاشنکۆف تەقەی کردووە و کەسێکی بە ناوی (سەردار رەسوڵ عوسمان) بریندار کردووە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر کرا و رادەستی بنکەی پۆلیسی کوردستان کرا".
س.س
س.س