کوردستانی

لەبارەی مووچەوە، وەزارەتی پێشمەرگە قسە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەوە، وەزارەتی پێشمەرگە قسە دەکات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆكاری جیاوازیی لە بڕی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریكام روونیشی دەکاتەوە هەرێمی كوردستان بەپێی سیستمی خۆی مووچە بۆ دامودەزگاكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە هێزەكانی 70 و 80 دابین دەكات.


فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی مووچەی هێزاکانی پێشمەرگە هەندێكیان بە تەواوەتی وەریدەگرن و هەندێكی دیكەیان بە لێبڕینەوە دەڵێت "ئێمە دەمانەوێت هەموو هێزەكانی پێشمەرگە بە یەك شێواز و بە یەك بڕی دیاریكراو مووچە وەربگرن" و دەشڵێت "بەڵام دەسەڵاتەكە لای ئێمە نییە، چونكە بە دوو جۆر سیستمی مووچەی پێشمەرگە هەیە بۆ دابەشکردن، سیستمیەكیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و ئەوی دیکەشیان لەلایەن ئەمریكاوەیە". وای بە کەناڵی رووداو وتووە.

 ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات "حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی سیتسمی خۆی مووچە بۆ دامودەزگاكانی خۆی و وەزارەتی پێشمەرگە بە هێزەكانی 70 و 80وە دابین دەكات و لیوای 13 و 4 بنكەی مەشقمان هەیە كە لەلایەن ئەمریكاوە بە پارەی خۆیان هاوكاری تایبەت دەكرێن و مووچەكەیان دەدرێت و دەیانەوێت بەبێ لێبڕین مووچە بدەن و ئەوان ئەو یەكانەیان دیاری كردووە و پەیوەندی بەئێمەوە نییە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan