کوردستانی

جوتیار عادل: دڵنیاین لەگەڵ بەغدا دەگەینە رێككەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: دڵنیاین لەگەڵ بەغدا دەگەینە رێككەوتن
مەودا میدیا-

 وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوامی هەیە، باس لەوەش دەکات دڵنیان لەگەڵ بەغدا دەگەنە رێككەوتن.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "دڵنیاین لەگەڵ بەغدا دەگەینە رێككەوتن و گفتوگۆكان بەردەوامن" جوتیار عادل دەشڵێت "ئێمە ئومێدمان وایە و دڵیانیاشین دەگەینە رێككەوتن و تا ئەم ساتەش كەشی گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر كەشێكی ئیجابییە".

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "ئاماده‌ین پابه‌ندبین به‌وه‌ى که‌ له ‌پرژه‌ یاسای بودجه‌ى عیراق دیارى کراوه‌، له‌به‌رانبه‌ریشدا داوامان کردووه‌ پشکى خه‌ڵکى کوردستان گه‌ره‌نتى بکرێت".

ئاماژە بەوەش دەکات "پشکى خه‌ڵکى کوردستان ته‌نها دابینکردنى مووچه‌ نییه‌، به‌ڵکو بودجه‌ى هه‌رێم و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانیش به‌شێکى سه‌ره‌کین له‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا".

وتیشی"بێگومان ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم ئەو پابەندییانەی هەن بەگوێرەی دەستوور جێبەجێیان دەكەین و ئەو ئامادەییەمان نیشانداوە، بەڵام لەبەرانبەر ئەوەشدا دەبێت مافەكانی خەڵكی كوردستان زامن بكرێن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan