کوردستانی

ژمارەیەک کرێکاری رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک کرێکاری رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 6 کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 23ی کانونی دووەمی 202 کرێکارێکی تەمەن 39 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "بەهمەن رەحیم" لەکاتی کار کردن لە شاری دهۆک بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست داو،  ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

لەو رووداوەدا کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "مەسعوودعەبدوڕەزاق" کە تەمەنی29 ساڵ بووە بە سەختی بریندار بووە.

هاوکات لە شاری هەولێر، کرێکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی "حوسێن محەمەدی" بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا لانیکەم 6 کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو شەش کرێکارە  بە شێوەی خوارەوەیە:

بەهمەن قادری خەڵکی بۆکان کە لە هەولێر گیانی لە دەست داوە

ئیرەج سەعیدی خەڵکی ئورمیە کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

هادی سەبووری خەڵکی کامیاران کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

محەمەد قازی ئیبراهیم خەڵکی سەردەشت کە لە سلێمانی گیانی لە دەست داوە

جەمشید ئیزدەی خەڵکی مەریوان کە لە سۆران گیانی لە دەست داوە

بەهمەن کوڕی ڕەحیم و خەڵکی ئورمیە کە لە دهۆک گیانی لە دەست داوە.
Qaiwan
Qaiwan