عارف قوربانی
چاره‌نووسی هاوپه‌یمانیی كوردستانی
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌جۆرێك هه‌موار كرایه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كوتله گه‌وره‌كان بێت، دوور نییه دوای هه‌ڵبژاردن كه‌شێكی سیاسی بێنێته ئاراوه كۆتایی به‌و فره ره‌نگییه له فراكسیۆنی جیاجیای په‌رله‌مانی بهێنێت و په‌رله‌مان به‌سه‌ر چه‌ند هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره‌دا دابه‌ش بكات، چونكه یاساكه بواری ئه‌وه‌ی بۆ حیزبه بچووكه‌كان نه‌هێشتووەته‌وه به ئاسانی بگه‌نه په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبانه‌ش كه ده‌نگه‌كانی زۆر په‌رت و بڵاون به‌هۆی فره بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردندا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ماوه ده‌نگه‌كان بۆ یه‌ك بازنه كۆبكرێته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و حیزبانه‌ی نفوزیان له ناوچه‌ی دوورله‌یه‌ك و په‌رت و بڵاوه، ئه‌وانیش شانسی به‌ده‌ستهێنانی كورسییان نه‌ماوه.
به كورتی و كوردییه‌كه‌ی، یاساكه بۆ موجامه‌له‌ی كوتله به‌هێزه‌كانی عیراق هه‌موار كرایه‌وه و له كوردستانیش به‌دڵی پارتی و یه‌كێتی. له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق و كوردستان به‌ره‌و خێڵگه‌ری ئاراسته ده‌كات، چونكه حیزبه‌كان ناچار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له بازنه‌یه‌كی دیاریكراو، كوڕ و كه‌سوكاری سه‌رۆك خێڵ و هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بەربژێر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش عیراق و په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كان ده‌بات نه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تی بره‌ودان به دیموكراسی. ئه‌وانه‌ی عه‌ڕابی ئه‌م شێوازه له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بوون و ئه‌ندازیاری ئه‌و دیزاینه‌ی نه‌خشه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق بوون، شاراوه نییه به‌چی مه‌به‌ستێك ئه‌وه‌یانكرد، به‌ڵام گه‌لانی عیراق له داهاتوودا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
یاساكه هه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێز و كوتله سیاسییه‌كانی عێراق نییه، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانیش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رۆژانی په‌سندكردنی هه‌مواری یاساكه له په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مان بهێنینه‌وه یادی خۆمان، دیمه‌نه‌كان جوانتر ده‌بینین كه ئه‌وكات گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌وانیش جیا ببوونه‌وه، هه‌مویان له دژی هه‌مواری یاساكه بوون و ناڵه‌یان گه‌یشتبووه ئاسمان كه ئه‌م یاسایه پێشێلكردنی دیموكراسییه و بواری هاوبه‌شی سیاسی بۆ هێزه بچووكه‌كان ناهێڵێته‌وه، ته‌نانه‌ت روونتر ده‌یانگووت ئه‌مه بۆ موجامه‌له‌ی پارتی و یه‌كێتیی و به ئیتیفاقی نهێنی ئه‌وان كراوه و له‌مه‌ودوا هه‌موو كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له كوردستان پارتی و یه‌كێتی ده‌یبه‌ن.
بێگومان ئه‌و قسه‌یه راسته كه هه‌مواری یاساكه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و یه‌كێتیدایه و له باشترین دۆخدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر یه‌كی یه‌ك كورسی ببەن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌گه‌رێكی لاواز. دروستبوونی هاوپه‌یمانێتیی هیوا و هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش بۆ دروستبوونی به‌ره‌یه‌كی فراوان له‌نێوان ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، هێشتا دڵنیایی ئه‌وه‌ی نییه كه بتوانرێت كورسییه‌كان له پارتی و یه‌كێتیی وه‌رگرن، چونكه یاساكه به‌و جۆره هه‌موار كرایه‌وه و بازنه‌كان به‌دڵ و به‌پێی قورسایی و ده‌نگی پارتی و یه‌كێتی و به هاوئاهەنگیی له‌گه‌ڵ ژووری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو حیزبه دروستكران، بۆیه هه‌رچه‌نده ئێستا هاوكێشه‌كانیش گۆڕاون و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاته‌یه كه یاساكه‌ی تیا هه‌مواركرایه‌وه، به‌ڵام تازه زه‌مه‌ن ناگه‌ڕێته‌وه و ده‌رفه‌تی هه‌موارێكی دیکەی یاساكه نه‌ماوه. ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌ست كورسییه‌ی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، لیسته‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌یبه‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی هه‌ر یه‌كه و لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت و كه‌سیتر نه‌كه‌نه هاوبه‌شی خۆیان، هه‌موو كورسییه‌كان بۆ ئه‌و دوو حیزبه ده‌بێت. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین هه‌ر یه‌كی 30 كورسی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی دیکەش به‌رنه ناو لیسته‌كه‌ی خۆیانه‌وه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیاتر ناكات، چونكه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی زۆنه‌كان و به خواستی ئه‌و دوو حیزبه به‌و جۆره دیاریكراون، به‌ڵكو ته‌نیا له‌ناو ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆیاندا نوێنه‌ره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر خۆی چووه هه‌ڵبژاردنه‌وه و 30 كورسی برده‌وه، واتا 30 بەربژێری یه‌كێتی ده‌بنه په‌رله‌مانتار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و دوو حیزبی دیکە به یه‌ك لیست دابه‌زن، ئه‌وكات هه‌ر 30 كورسییه‌كه ده‌به‌ن، به‌ڵام ره‌نگه 20 بەربژێری یه‌كێتی بگاته په‌رله‌مان و 10 كورسییه‌كه‌ی دیکە هاوبه‌شه‌كانیان بیبه‌ن.
ئه‌مه به‌و مانایه‌یه وه‌ك چۆن كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، چه‌ند كورسییەک به‌پێی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌م و زۆری رێژه‌ی ده‌نگدان، كورسییه‌كان كه‌م و زۆر ناكات، بازنه‌كانیش بۆ پارتی و یه‌كێتی به‌و جۆره دیاركراون و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته گۆڕانكاری له هاوكێشه‌كان جۆری ئه‌و هاوپهیمانێتییانهیه كه بۆ په‌رله‌مان یاخود له‌دوای هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دروست ده‌بن.
ئه‌وه‌ی تاوەکو ئێستا وه‌ك زانیاریی سه‌ره‌تایی له‌به‌رده‌ستن ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی خه‌ریكه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانێتیی جیاوازی شیعه‌كاندا، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم و پارتی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در. پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو حیزبه بۆ له‌نێوان خۆیان هاوپه‌یمانێتییه‌ك دروست ناكه‌ن وه‌ك هاوپه‌یمانیی كوردستانی، بۆ ده‌بنه پاشكۆی دوو هاوپه‌یمانی كه ئایینده‌كه‌ی روونه، كورد هیچی تیا ناچنێته‌وه. هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعه‌كان ئاماده نییه ماف و داخوازییه‌كانی كورد بكاته ئامانجی خۆی، ئه‌ی كه‌واتە بۆچی ئاوی كوردستان ده‌كه‌نه ئاشی به‌هێزبوونی شیعه‌كانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونه‌كه به‌و جۆره بێت و كورسییه‌كانی كورد وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان له خولی داهاتوو بخرێته ناو لیست و هاوپه‌یمانیی لایه‌نه عیراقییه‌كانه‌وه، ده‌بێت له ئێستاوه به‌رچاومان روون بێت كه شتێك نامێنێت به‌ناوی ماف و داخوازیی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێكیشه‌وه بن و هیچ دڵنییایهك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێ له داهاتووی عیراقدا به مافه زه‌وتكراوه‌كانی بگات، به‌ڵام لانی كه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه كێشه‌یه‌كی هه‌یه و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌قی داواكردنه‌وه‌ی خه‌باتی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی، به‌ڵام به بوونه به‌شێك له لیستێكی هاوبه‌شی عیراقی دوور له ئه‌جێندایه‌كی كوردستانییانه، كورد ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌ش له‌ده‌ست ده‌دات كه هه‌قی داواكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌بێت.
بۆیه پێویسته پارتی و یه‌كێتی به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و به دركردن به مه‌ترسییه‌كانی داهاتوو، بیر له رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستان بكه‌نه‌وه و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ مشتوماڵكردنهوهی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی كوردستانی وه‌ك جۆرێك له دڵنیایی بۆ رزگاربوون له‌و په‌رته‌وازه‌یی و خۆخۆرییه‌ی ئێستا له‌نێوان نوێنه‌ره كورده‌كاندا به‌دیده‌كرێت له به‌غدا. به‌وه ده‌توانن هه‌ڵگری خواست و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان بن و به ده‌نگ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزتره‌وه له هاوكێشه‌كانی داهاتووی عیراقدا رۆڵی زیاتر بگێڕن. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ شه‌رعیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كردنی میلله‌تێكی مهزڵومیان بمێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆشی خۆیاندا نهیێنەوە، ئه‌و رق و كینه‌یه‌ی نێوانیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت و زیاتر هانیان بدات به‌ره‌و ژێر باڵ و عه‌بای عەرهبهكان، دڵنیابن جگه له ناوێكی بێزراو له مێژوودا هیچیان بۆ نامێنێته‌وه.