کوردستانی

راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan