عیراقی

خۆپیشانده‌رانی عیراق: به‌رده‌وام ده‌بین و كۆتایی به‌ خۆپیشاندان ناهێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشانده‌رانی عیراق: به‌رده‌وام ده‌بین و كۆتایی به‌ خۆپیشاندان ناهێنین
مه‌ودا میدیا-

لیژنه‌ی باڵای خۆپیشاندانه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بازرگانی به‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ بكات.

لیژنه‌ی باڵای خۆپیشاندانه‌كانی عیراق رایگه‌یاند "موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌سێكی دوو روو و خیانه‌تكاره‌ و ده‌یه‌وێت بازرگانی به‌ خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ بكات و وه‌كو كارتێك به‌كاری بهێنێت".

لیژنه‌ی باڵای خۆپیشاندانه‌كانی عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌وه‌ی خسته‌ روو "نه‌ به‌فه‌توای ئایینی و نه‌ به‌قسه‌ی سه‌در خۆپیشاندانیان ده‌ست پێنه‌كردووه‌ تا ئێستا به‌قسه‌ی بكه‌ن و واز له‌ خۆپیشاندان بهێنن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا و هه‌وڵی بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌رانیاندا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان