کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت دیار نییە کەی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد وەزیری پێشمەرگە داوای کردووە مووچەیەک بدرێت بەو هێزانە تاوەکو هاوکارییەکەی ئەمەریکا دەگات.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەکەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەودا میدیای راگەیاند "دیار نییە کەی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنەکەشی وتی "دواکەوتنی دابەشکردنی ئەو مووچەیە پەیوەندیی بە وەزارەتەوە نییە، بەڵکو هاوکارییەکانی ئەمەریکا نەگەیشتووەتە دەستمان، بۆیە چاوەڕێین هەر کاتێک هاوکارییەکان بگاتە دەستمان دابەشی دەکەین".
باسی لەوەشکرد "هاوکارییەکە چەند بێت بەپێی ئەو مووچە دابەش دەکەین"، ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی دواکەوتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکاوە وەزیری پێشمەرگە داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تا هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەگات بەپەلە مووچەیەک بدرێت بەو هێزانە، چونکە ماوەیەکی زۆرە مووچەیان وەرنەگرتووە".
س.س