کوردستانی
وەرگرتنی فیزای ئێران گۆرانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی ئێران ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان بە نیازی گەشتکردنن بۆ ئێران گۆڕانکاری بەسەر وەرگرتنی ڤیزا هاتووە و باس لەوەش دەکات دەبێت هاتن بۆ سەر مەرز پشکنینی پێبێت نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "وەک دەزانن پێشتر لە پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو کەسەکە پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا گۆڕانکاری کراوە و دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا"
دەشڵێت "واتە بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە پشکنینی کۆرۆنا پێویست نییە و دوای وهرگرتنی ڤیزاكه گهشتیار دهتوانێت پشكنینی تێستی كۆرۆنا بكات".
باس لەوەش دەکات "لە رۆژی شەممەوه 27ی ئادار داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە" و روونتشی دەکاتەوە "بۆ سەر مەرز پشکنین پێویستە ئەنجام بدرێت و نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا".
ک. ر

بیروڕا