کوردستانی

گەشتکردن لە سلێمانییەوە بۆ ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتکردن لە سلێمانییەوە بۆ ئێران  راگیرا
مه‌ودا میدیا-

كونسوڵگەرى ئێران لە سلێمانى، ماوەى راگرتنى پێدانى ڤیزای به‌ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، تا 4ى نیسانی داهاتوو درێژكرده‌وه‌.

مه‌هدی شوشته‌ری، سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، له‌ راگەیەندراوێکدا دەڵێت  "خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار دەکەینەوە، بە رەچاوکردنی داخرانی مەرزەکانی نێوان ئێران و عیراق، تا 4نیسانى 2021، پێدانی ڤیزا لە کونسوڵگەریى راگیراوە".

سه‌ركونسوڵگەرى ئێران، ئاشکراشیکرد "هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە و، بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان، لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزاوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستیەوە".

به‌هۆى رێکارەکانى ڤایرۆسی كۆرۆناوه،‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، ماوه‌یه‌كه‌ گه‌شتكردنی هاوڵاتیيانی چه‌ند وڵاتێكی بۆ نێو وڵاته‌كه‌ی راگرتووه‌، له‌ نێویشیاندا گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی عیراقی.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan