کوردستانی
قایمقامییەتی سەیدسادق هۆکاری ئاگرەکەی ئەم ئێوارەی بازاڕی عەلی سۆفی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئاداری 2021 ئاگر لە بازاڕی عەلی سۆفی لە قەزای سەیدسادق کەوتەوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 14 دوکانی ناو بازاڕەکە زیانیان بەرکەوتووە.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئاگرەی ئەم ئێوارەیە لە بازاڕی عەلی سۆفی لە قەزای سەیدسادق کەوتەوە بەهۆی شۆرتی کارەبا و گڕگرتنی سەقفی دوکانەکان بووە کە لە جۆری جسم پلاستیک بووە سەرچاوەی ئاگرەکە لە یەک دوکاندا بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەیدسادق دەستبەجێ کۆنترۆڵی ئاگرەکە کراوە، بەهۆی دووکەڵ و گڕی ئاگرەکە نزیکەی 14 دوکان زیان بەر کاڵا و شتومەکەکانی کەوتووە".
س.س