ئەدەب و هونەر
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شانۆیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
27ی ئاداری هەموو ساڵێک بە رۆژی شانۆی جیهانی دیاریکراوە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە چالاکی شانۆیی گرنگی بەم رۆژە دەدرێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە لایەن شانۆکارانەوە گرنگی تایبەتی پێدەدرێت.
له ساڵی 1961 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شانۆکاران، که له ڤیەنای پایتەختی نەمسا به‌سترا، بڕیاردار رۆژی 27ی ئاداری هه‌موو ساڵێک ببێته رۆژی جیهانی شانۆ، هۆکارى ده‌ستنیشانکردنی ئەو رۆژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە له‌و رۆژه‌دا له پاریس فێستیڤاڵێکی شانۆیی به‌ناوی (ساره برنارت) (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا، وه‌کو رێزلێنانێکیش بۆ کچه ئه‌کته‌ری فه‌رەنسی کۆچکردووه (ساره برنارت) ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند کرا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، زیاتر لە 2000 ساڵ لەمەوبەر یەکەم شانۆیی نمایشکراوە، لە عیراقیش بۆ یەکەمجار ساڵی 1892 یەکەم شانۆگەریی کە شانۆیەکی پەروەردەیی بوو نمایشکراوە، لەسەر ئاستی کوردستانیش، گۆران-ی شاعیر یەکەم کەس بووە کە زاراوەی شانۆی لە شیعری جلیوەی شانۆیی دیوانی فرمێسک و هونەر لە ساڵی 1950 بەکارهێناوە.
ویلیا‌م شکسپیر، بە دیارترین شانۆنامەنوسی جیهان هەژماردەکرێت لە مێژوودا، کە بەهۆی شانۆگەرییەکانییەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر کۆمەڵگا دروستکردووە و دەقە شانۆییەکانی بە زۆربەی زمانە زیندووەکانی جیهان پێشکەشکراوە و تائێستاش کاریان لەسەر دەکرێت.
ویلیا‌م شکسپیر یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین نوسه‌ر و شانۆنوس و چیرۆکنوس و شاعیری ئینگلته‌را و جیهان، لە رۆژى 24ی نیسانی 1564 له شارى ستراتفۆرد له له‌دایکبووه، لە رۆژی 23ی نیسانی 1616 له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا له هەمان شاری لەدایکبوونی کۆچی دوایی کردوه.
شانۆیی هاملێت، به یه‌کێک له دورو درێژترین کاره‌کانی داده‌نرێت که له (29.551) وشه پێکدێت، وه‌ک باسده‌کرێت شکسپیر وه‌ک ئه‌کته‌رێکیش له‌م شانۆییه‌دا رۆڵی گێڕاوه.
به درێژایی ژیانی، خاوه‌نی 37 کاری شانۆیی بووه له‌نێوان ساڵه‌کانی 1590-1613 له‌و ژماره‌یه 17 کاریان شانۆیی کۆمیدیا بووه و لە تەمەنیدا تەنها چوار هۆنراوەشی نووسیوە.
ه.ع