کوردستانی

دابەشکردنی مووچە کێشەی تێدەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچە کێشەی تێدەکەوێت
 مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە مووچەی مانگی ئاداری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان سیاسی مووچە وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا مووچەکانیان پێنەدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەگەرچی بڕیاری دابەشکردنی مووچە دراوە کەچی پارە لە بانکەکانی سلێمانی نییە کە مووچەی پێ دابەش بکرێت، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر مەودا میدیا پەیوەندی بە حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی کرد و راگەیاند "چەکی دابەشکردنی پارە تەسلیمی بانک کراوە، بەڵام زانیاریمان نییە کە پارە هەیە لە بانک یان نا".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان سیاسی دابەش نەکراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan