عیراقی

ئێسك و پروسكی چه‌ند روفاتێك دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێسك و پروسكی چه‌ند روفاتێك دۆزرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ له‌ شاری موسڵ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئێسك و پروسكی 10 روفاتی تێدایه‌، تائێستا ناسنامه‌ی روفاته‌كان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد "له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری موسڵ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێسك و پروسكی 10 روفاتی تێدایه‌ و به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌یان روفاته‌كان نێردراون بۆ پزیشكی دادوه‌ری شاری موسڵ.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناسنامه‌ی روفاته‌كان و كاتی ناشتنیان ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام پێده‌چێت گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ هی ئه‌و كاته‌بێت كه‌ داعش موسڵی داگیركردبوو.
Qaiwan
Qaiwan