ئەدەب و هونەر

شانۆگەری "کام حزب دەیباتەوە" نمایشکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شانۆگەری "کام حزب دەیباتەوە" نمایشکرا

مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە شانۆگەری "کام حزب دەیباتەوە" لە هۆڵی هونەر لە کەلار نمایشدەکرێت، سەرپەرشتیارێکی شانۆگەرییەکەش دەڵێت شانۆ بینەری باشی هەیە.

حسێن عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری بەرهەم، بە مەودا میدیای وت "شانۆگەرییەکە کۆمیدییە و باس لە ئێستای کۆمەڵگەی کوردی دەکات، لەگەڵ بەڵێنی کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە کاتی دەنگدانەکان".

وتیشی "شانۆگەرییەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هۆڵی هونەر لە کەلار نمایشکرا و لەلایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و ژمارەیەکی زۆر میوان هاتبوون بو سەیرکردنی شانۆگەرییەکە".

ه.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان