کوردستانی
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری نوێ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئاداری 2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێ دەدات بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی چەند شوێنێک دەدرێت.
لە ئێستادا ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان.
س.س