کوردستانی

لەبارەی نرخی بەنزینەوە دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران و هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نرخی بەنزینەوە دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران و هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین لە چەند بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دەداتە شۆفێران و هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و رەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شۆفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە رێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لە عەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەوترێت دوورە لە راستییەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوتیش نرخێکی جیهانییە، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لە رێگەی لیژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنییەوە لە رووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانووی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan