کوردستانی

رێبەر ئەحمەد: حكومەتی ھەرێمی كوردستان سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبەر ئەحمەد: حكومەتی ھەرێمی كوردستان سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی هەرێم
مەوداپرێس-

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت حکومەتی نوێی عیراق جێبەجێکاری رێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان بێت.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "شاندی حكوومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات و حكومەتی ھەرێمی كوردستان سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان".

 رێبەر ئەحمەد وتیشی "ھەر حكومەتێكی نوێش لە عیراق دەستبەكار بێت، پێویستە جێبەجێكاری  رێككەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت".

وەزیری ناوخۆی باسی لەوەشکرد "گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام دەبێت و تەواوی ئە کێشانەی کە هەیە لەنێوانیان بەپێی دەستووری عیراقی چارەسەر دەکرێن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان