گێتی
ئه‌مه‌ریكا و ئێران رێككه‌وتن... ئه‌مه‌ریكا سه‌د كه‌سى ئێرانى ده‌رده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه، ئەمریکا دوای رێککەوتن لەگەڵ ئێران، نزیک بە 100 هاوڵاتیی ئێرانی دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتى خۆیان.
به‌پێى رۆژنامه‌كه " حكومه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دوای رێککەوتن لەگەڵ تاران، نزیکه‌ى 100 هاوڵاتیی ئێرانی له خاكى ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ تاران".
رۆژنامه‌كه له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئێران باسى له‌وه‌شكردووه "داواکاریی پەنابەری زۆربەی ئەو کەسانە رەتکراوەتەوە و كه لە دادگای پەنابەران ئامادە نەبوون".
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌مه‌ریكاو ئێران بۆ ده‌ركردنى ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانیانه‌ى كه له ئه‌مه‌ریكان نیگه‌رانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كات.
ع
بیروڕا



