گێتی
به‌شار ئه‌سه‌د ژه‌هرخوارد كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ باس له ژه‌هرخواردكردنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وكاته‌ى له نه‌خۆشخانه بووه رێگه نه‌دراوه كه‌س بیبینێت.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه "بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا لەدوای ژەهرخواردکردنی، بەیانی رۆژی دووشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه، لە نەخۆشخانەیەکی دەوروبەری مۆسکۆى پایته‌ختى روسیا بووە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و گەڕاوەتەوە شوێنەکەی خۆی".
باسی لەوەشکردووه "لە ماوەی چارەسەریدا لە نەخۆشخانە رێگە بە سەردانیکردنی ئەسەد نەدراوە تەنها رێگە بە برایەکی و ئەمینداری گشتیی پێشوی کاروباری سەرۆکایەتی کۆمار دراوە بیبینن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 26ـی مانگى ئه‌یلول وەزارەتی دادی سوریا بەشێوەی ئامادەنەبوو (غیابی) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسەد دەرکرد، فەرمانەکەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، ئەشکەنجە و دروستکردنی شەڕی ناوخۆ دەرکراوە.
لە مانگى کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەسەد لە حوکمڕانی سوریا دورخرایەوە، خۆى و خێزانه‌كه‌ى و منداڵه‌كانى بەرەو پایتەختی روسیا هەڵات و نزیکەی ساڵێکە لە مۆسکۆ نیشتەجێیە.
ع
بیروڕا



