عیراقی
نورى مالیكى: پاكیه‌تیى هه‌ڵبژاردن گرنگه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حزبى ده‌وڵه‌تى یاسا له عیراق له باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاكیه‌تیی هه‌ڵبژاردن گرنگه.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاند "پێویسته پارێزگارى له پاكیه‌تیی هەڵبژاردنەکان و بەكارنەهێنانی سامانی گشتی بكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەمە رۆژێکی گەورەیە لە پێشبڕکێی کارکردن و کێبڕکێ بۆ پێشکەشکردنی باشترین کاندیدەکان، وەک وەفایەک بۆ ئەو کەسانەی لە پێناوی ئەزمونێکی سیاسیی و دیموکراسیدا قوربانییان دا".
داواشی لە هاوڵاتیان كرد وەك ئەرك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، هەڵوێستی توندیشیان هەبێت بەرامبەر هەر هەوڵێكی كڕینی ئیرادەیان.
ع
بیروڕا



