کوردستانی

بای شەماڵ هەڵدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بای شەماڵ هەڵدەکاتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بای شەماڵ ناو بەناو هەڵبکاتەوە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەری خۆڵبارینی کەم بۆ ناوەند هەیە و خۆڵبارینەکە بەزۆری کەمە و لەهەندێک ناوچەش بە تایبەت گەرمیان مامناوەند دەبێت و وەک پێشتر نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پلەکانی گەرماش لە رۆژانی داهاتوودا و تاکۆتایی مانگ لەنێوان دابەزین بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی و جێگیر بووندا دەبن هاوشێوەی تۆماره کانی ئەمرۆ ".
Qaiwan
Qaiwan