کوردستانی
داواى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى زانكۆلاین ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و واده درێژكراوه‌یه‌ى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا دیاریكرا بۆ زانكۆ لاین، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، كۆتایی دێت به پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاین، خوێندكارانیش داوا ده‌كه‌ن درێژبكرێته‌وه بۆ رۆژى شه‌ممه.
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند "زیاتر له 53 هەزار قوتابی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و وادەکەشی درێژناکرێتەوە".
وتیشى "دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ کاتی زانکۆلاین درێژکرایەوە، كاتژمێر 12ى ئەمشەو دوایین وادەی پڕکردنەوەی زانکۆلاینە".
ره‌زوان حاجى ره‌حیم، خوێندكار و شاره‌زاى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا ئێستا به‌شێك له خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12ى ئاماده‌یی فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى تووشى راڕایی و په‌له‌په‌ل نه‌بن، باشتر وایه تا رۆژى شه‌ممه، واته دوو رۆژى تر واده‌كه‌ى درێژبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار تووشى قه‌له‌قى نه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه".
ع
بیروڕا



