کوردستانی

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكیدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكیدایه‌
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ساڵی داهاتووی خوێندن كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌نه‌وه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆردێكیان پێكهێناوه‌.

مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند " تا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و دڵسۆز به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆردێكمان پێكهێناوه‌ كه‌ له‌ 15 كه‌س پێكهاتووه‌".

سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ وتی "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پرۆپزه‌ڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌مان ئاماده‌ كردووه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین،دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پرۆپۆزه‌ڵه‌كه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی خوێندنی 2020-2021  كۆلێژی پزیشكی بكه‌ینه‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan