عیراقی

16 وڵات داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن رێز له‌ خۆپیشاندانه‌كان بگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 16 وڵات داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن رێز له‌ خۆپیشاندانه‌كان بگرێت
مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزانی 16 وڵات له‌ عیراق ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عیراق رێز له‌ ئازادی خۆپیشاندان بگرێت.

باڵیۆزانی هەر یەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، کۆماری چیک، کرواتیا، فنلاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، رۆمانیا، ئیسپانیا و سوێد راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی خۆپێشاندانەکانی عيراق بڵاوکردەوە و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، حکومەت گولـلـە بەرامبەر خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌و 16 وڵاته‌دا هاتووه‌  "هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ به‌غدا و ناسریه‌ و به‌سره‌ گوللـه‌یان له‌ دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه‌ و چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون".

باڵیۆزانی ئەو 16 وڵاته‌ داوا لە حکومەتی عیراق دەکەن رێز لە ئازادی خۆپێشاندان و گردبوونەوە بگرێت و مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە بپارێزێت، هاوکات داواش لە خۆپێشاندەران دەکەن بە ئاشتییانە خۆپێشاندانەکانیان بەڕێوەببەن.
Qaiwan
Qaiwan