تەندروستی

خواردنەوەی قاوە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دوورت دەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوەی قاوە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دوورت دەخاتەوە
مەودا میدیا-

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرەس دەڵێت خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەكی رێكوپێك و بەرنامە بۆ دانراو دەرفەتی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

پرۆفیسۆر فیدات گۆڕاڵ، پسۆڕێكی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرەس روونیكردووەتەوە "ئەو كەسانەی رۆژانە 3- 4 كوپ قاوە دەخۆنەوە، دەرفەت و رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر 52% كەم دەبێتەوە، هەروەها 36% بۆ شێرپەنجەی كۆڵۆن و 13% شێرپەنجەی ریخۆڵە و پەنكریاس كەم دەبێتەوە".

ئەو پرۆفیسۆرە روونیكردووەتەوە "لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكدا كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ژاپۆن ئەنجامدراوە ئەوە هاتووە كە ئاستی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە بەهیواشی دەچێتە پێشەوە لای ئەو كەسانەی كە قاوە دەخۆنەوە".

لەبارەی سەرنجی ئەو پرۆفیسۆرەوە بۆ زیاتر رێگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە ئاماژەی بەوە كردووە "قاوە بخۆنەوە".
ئەوەشی روونكردووەتەوە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، گۆشتی سوور زۆر دەخۆن، كەم مزرەمەنییەكان بەكاردەهێنن و چەوری زۆر دەخۆن ئەوە زیاتر تووشی نەخۆشیی كۆڵۆن دەبن".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان