کوردستانی
وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو مووشەکەی ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو مووشەکێک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا کرا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر کرا، پارێزگاری هەولێرش رایدەگەیەنێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە 14ی نیسانی 2021 دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر بیسترا دژە تیرۆری هەولێر رایگەیاند "مووشەکێک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا کراوە لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری هەولێر".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مووشەکەکە هیچ زیانیكی گیانی نەبووە".
هەروەها، دوا بەدوای تەقینەوەکە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
س.س