کوردستانی

پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی ساخته‌دا ده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی ساخته‌دا ده‌گرێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 22 پاسپۆرتی ساخته‌ و به‌بڕیاری دادوه‌ریش تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌.

دلێر نه‌جات یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان وه‌رگرت له‌ باره‌ی  22 پاسپۆرتی گومانلێكراو تیمه‌كانمان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد و توانرا هه‌ر 22 پاسپۆرته‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "پاسپۆرته‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ و تۆمه‌تبارێكیش به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ناوی(ر،ر،ك) ده‌ستگیركراوه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی تر ده‌رچووه‌، كه‌ هه‌ردووكیان به‌نیازبوون مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به‌و پاسپۆرتانه‌وه‌ بكه‌ن". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان