کوردستانی
لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە کارگەیەکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەواد میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 دەوروبەری کاتژمیر 8:30 خولەک لە کارگەیەکی تانجەرۆ تەقینەوەیەک روویداوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (یاسر مستەفا جاسم)ە، لەئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هیچ زانیارییەکی لەبارەی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکردووە و هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.
س.س