کوردستانی
پۆلیس زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە کارگەیەکی ئاسن توانەوە لە ناحیەی تانجەرۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەم بەیانییەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن توانەوە لە ناحیەی تانجەرۆی شاری سلێمانی روویدا لە ئەنجامدا کەسێکی بە رەگەز عەرەب گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانی بەڵگە و تاوان لەئێستادا لە شوێنی رووداوەکەن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری رووداوەکە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری تەقینەوەکە بەهۆی توانەوەی ئاسنەوە بووە".
هەروەها سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (یاسر مستەفا جاسم)ە، لەئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
س.س