دۆزی ژن
ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەق تەقی قەزای کۆیە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیە کوژراوە، لەوکاتەی کە ویستویەتی تەرمی ژنەکەی بشارێتەوە ئاشکرا بووە و پۆلیس دەستگیری کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە وەریگرتووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 لە ناحیەی تەق تەقی قەزای کۆیە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیە کوژرا.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، هاوسەرەکەی ژنەکەی خنکاندووە لەوکاتەی کە ویستوویەتی بیشارێتەوە ئاشکرابووە و دەستگیرکراوە، هەروەها ئەو ژنە دوو ساڵ پێش ئێستا لە هاوسەری پێشووتری جیابووەتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوەدا کردووە.
تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکە و ناو و تەمەنی بکوژ و کوژراوەکە ئاشکرا نەکردووە، مەودا میدیا پەیوەندیی کرد بە دانا حاجی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە كۆیە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد، جارێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و هیچ زانیارییەک ناخەنەڕوو.
س.س