کوردستانی

دەستبەسەر بڕێک خورمای خراپبوودا گیرا کە لە دوکانێکی پۆشاکی ژناندا شاردرابووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر بڕێک خورمای خراپبوودا گیرا کە لە دوکانێکی پۆشاکی ژناندا شاردرابووەوە
مەودا میدیا-

لەسه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستبەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا ده‌گرێت کە بەرواری به‌كارهێنانی درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و ناوی خورماكه‌شییان گۆڕیوه‌. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2021 لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە، بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوە و بفرۆشرێت بە هاوڵاتییان".

وتیشی "لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی ناتەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەستبەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، شوێنەکەش دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتەبەر".

لای خۆشییه‌وه‌ کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی رێستۆرانت رایگه‌یاند "لەسەر زانیارییەکانی بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر ئەو خورمایەدا گیراوە و دەستبەجێ رێکاری پێویستی لەگەڵدا گیراوەتە بەر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan