عیراقی

تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند
مەودا میدیا-

تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای پایتەختی عیراقی هەژاند لە ئەنجامی تەقینەوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەس دیکەش برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لێکنراوەوە بووە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی حەبیبیەی رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەس دیکەش برینداربوون

هەربەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لێکندراوەوە بووە بە ئۆتۆمبێلێکەوە، هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئۆتۆمبێل سووتاون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان