کوردستانی

ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر هاتە دەنگ

مەودا میدیا-

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری هەولێر، ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی کرد کە کرایە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، کار دەکەن بۆ دۆزینەوە و راپێچکردنی تاوانبارانی ئەو رووداوانە.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "هێرشە موشەکییەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا ئیدانە دەکەین".

دەشڵێت " لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کار دەکەین بۆ دۆزینەوە و راپێچکردنی تاوانبارانی ئەو رووداوانە، هەروەک خەڵكی هەرێمی کوردستان و دانیشتووانی عیراق شایەنی ژیانی باشتر و شایەنی ئەوەن لە ئاشتیدا بژین".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan