کوردستانی
پارتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی عیراقی یەکلایی نەکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆتاییی ئەم مانگە دواین وادەیە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو دیاریکردووە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژادنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاشکرای دەکات، خەریکی یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکانیانن.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاند "پارتی خەریکی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانە و هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی یەکلاکردنەوی کاندیدەکانمان، چونکە هەموو کاندیدەکان مقابەلە دەکرێن".
راشیگەیاند "بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، رۆژی 1ی مانگی ئایاری داهاتوو کۆتا وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانە و ئێمەش کۆتا رۆژ ناوی کاندیدەکانمان رادەستی کۆمسیۆن دەکەین".
ه.ع
بیروڕا



