عیراقی

زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری حەشاردراوی داعش دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری حەشاردراوی داعش دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکردووە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای موسڵ  توانیویانە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حەشاردراوی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بدۆزنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "دوێنێ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 هێزە ئەمنییەکانی  پارێزگای موسڵ  توانیویانە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حەشاردراوی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بدۆزنەوە كه‌ له‌ سه‌رده‌می خەلافەتى داعش لەو شارەدا شاردراوبووەوە".

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژە بەوەشکردووە "لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەدا 15 كیلۆگرام زیو و زێڕیش دۆزراوەتەوە کە لە ماڵێکدا شاردرابووەوە لە ساڵانی 2014 بۆ 2017".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن