کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی کات و شوێنی بەستنی کۆنگرەی چواردەی پارتی-یەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی کات و شوێنی بەستنی کۆنگرەی چواردەی پارتی-یەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ لە بەستنی کۆتا کۆنگرەی حزبەکەی بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی داهاتوودا چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت، ئەندامیكی سەرکردایەتیی پارتیش ئاماژە بەوەدەکات سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە.

ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەستی چواردەیەمین کۆنگرەی حزبەکەی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی لە  26ی ئازاری 2021".

لەبارەی گۆڕینی کاتەکەی باسی لەوەکرد "تائێستا هیج گۆڕانکارییەک لە کاتەکەیدا نەکراوە بڕیارە لە وادەی خۆیدا کۆنگرە ئەنجام بدرێت، بەڵام بێگومان دۆخی کۆرۆناش کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر گۆڕانکاری لە کاتەکەیدا".

ئەو ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لەبارەی شوێنی بەستنی کۆنگرەی پارتی وتی "بڕیارە چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی لە پارێزگای دهۆک ئەنجام بدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan