کوردستانی

منداڵێکی شەش ساڵان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی شەش ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 16ی نیسانی 2021 لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە وتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەر منداڵەکەیدا کەوتووە بە ناوی (بارین ئەکبەر حسین ) لەدایکبووی 2016 و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan