کوردستانی

مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە یادی 34 ساڵەی کیمیبارانی بالیسان و شێخ وەسان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "هەر بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە".

ئاماژە بەوەشدەکات "لە یادی 34 ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان و شێخ وەسان هەزاران سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەنێرین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan