کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەیەکیان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار گوندی میمبەرێی سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان لە سنوری قەزای ئاکرێ بۆردوومانکرد، ئەمەش ترسێکی زۆری لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ هەینی 16ی نیسانی 2021 لە دوو کاتی جیاوازدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار گوندی میمبەرێی سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان لە سنوری قەزای ئاکرێ بۆردوومانکرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام ترسێکی زۆری لای دانیشتووانی ئەو گوندە دروستکردووە، لەبەرئەوەی ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە زۆر نزیکە لە ماڵەکانی ناو گوندەکە.
س.س