کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان: هاوردەمان زۆرە و هەناردەمان كەمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان: هاوردەمان زۆرە و هەناردەمان كەمە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هاوردەیان زۆرە و هەناردەمان زۆر كەمە، ئاماژە بەوەشدەکات گرنگترین ئەو كاڵایانەی هاوردەمان كردووە، پێداویستیی پزیشكی پلەی یەكی وەرگرتووە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاندووە "هاوردەمان زۆرە و هەناردەمان زۆر كەمە، رێژەكە بە ئەندازەیەك جیاوازە كە بەراورد ناكرێت‌ بەیەكتر، هەروەها هەناردەمان هیچ نییە تەنها شتی بێ‌ بایەخ‌ و لەكاركەوتوون‌ و داهاتێكی ئەوتۆیان نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "گرنگترین ئەو كاڵایانەی هاوردەمان كردووە، پێداویستیی پزیشكی پلەی یەكی وەرگرتووە، كەرەستەی پیشەسازی پلەی دووەم، خۆراك پلەی سێیەم، كەرەسەی كشتوكاڵ پلەی چوارەم، گرنگترین ئەوانەی بە تۆن ناردوومانەتە دەرەوە بە پلەی یەكەم كانزای لەكاركەوتوو، پاشماوەی خۆل ‌و زینكە، كۆنە كارتۆنی بەكارهاتووە، وایەری كیبڵ‌ و و مس‌ و پی سی ڤی ‌و خامی ئاژەڵ‌ و مووی مەڕ ‌و كۆنە پلاسیتك ‌و ریخۆڵەی چاككراو ‌و كۆنە ئەلەمنیۆم‌ و فافۆنە".

باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوردەكانیان نایەتە لای ئێمە، وەزارەتی ناوخۆ ئۆتومبێل نایەننە لای ئێمە، ئەوەی لای ئێمەیە هەر كاری بازرگانی دەگرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan