کوردستانی

لە دوو رووداوی جیادا ژن و پیاوێک کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی جیادا ژن و پیاوێک کوژران
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ی نیسانی 2021 لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین شەڕە تەقە روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری شەڕە تەقەکە چی بووە".

هەروەها، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر ژنێکی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شەش فیشەک بریندار کرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan