کوردستانی

مەسرور بارزانی وەڵامی راگەیەندراوی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی وەڵامی راگەیەندراوی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا دەداتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیەندراوی ئەوروپا و ئەمەریکا دەداتەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و رایدەگەیەنێت پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد، ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عیراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش".

شەوی 15ی نیسانی 2021 مووشەکێک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا کرا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر کرا، ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی لێکەوتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan