کوردستانی
دوو گەنج لەکاتی کۆڵبەریدا کرانە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کراون.
لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی "زاهیر خدرزادە" لە سنووری ئەم شارە کەوتووەتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بە سەختی برینداربووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر خدرزادە قاچی گولـلەی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە.
لە لایەکی دیکەوە لە رۆژانی رابردوودا لاوێکی شنۆیی بە ناوی "فەرشاد خوشمەرام" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە کەوتووەتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی و بریندار بووە.
س.س
س.س