عیراقی
بەبێ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا رێگە نادرێت هاوڵاتییان سەردانی ئەم شوێنانە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکردووە هاوڵاتییان و فەرمانبەرانیش بۆیان نییە بچنە فەرمانگە حکومییەکان بەبێ بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ئاماژە بەوەشکراوە بڕیارەکە لە 20ی نیسانی 2021وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لیوا خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەمەوداو رێگە بەو هاوڵاتییانە نادرێت بچنە فەرمانگە حکومییەکان کە ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارنەهێناوە، هەروەها ئەو بڕیارە فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارەکە لە 20ی نیسانی 2021وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکە فەرمانگەکانی خانەنشینی، هاوتوچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامە و باری کەسێتی و چەندین فرمانگەی دیکە دەگرێتەوە".
س.س