کوردستانی
سلێمانی..كارگه‌یه‌كی غاز داده‌خرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند به‌هۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌شكردن، لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ داده‌خات و غازه‌كه‌ی به‌نرخی ئاسایی به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا هاتووه "له راپۆرتی لیژنه‌ی غاز ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ر بریكاره‌كان زیادكردوه له كاتێكدا شاری سلێمانی رووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك له بڕ و نرخی غازی ماڵان نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه به 7 هه‌زار و 500 دینار فرۆشتویه‌تی به بریكاره‌كان كه پێوسته به نرخی ئاسایی كه ته‌نها 6 هه‌زار و 500 دیناره پێیان بفرۆشێت".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جهختكراوه له‌وه‌ی "لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی جارێكی‌تر دڵنیایی ئه‌دات به هاوڵاتیانی سلێمانی كه هیچ كێشه‌یه‌ك له بڕ و نرخی غازی ماڵان‌دا دروست نه‌بووه و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه نرخی غاز گران كرابوو یان دووكاندارێك ئاماده‌نه‌بوو بیفرۆشێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.