کوردستانی
کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردادێت، باران و هەورەتریشقە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورەتریشقە روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما گۆرانکارییان بەسەدادێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردادێت، هەروەها خێرایی باس زیاد دەکات".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "شەپۆلەکە بۆ رۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت و بارانبارین سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە، خێرایی باش لە هەندێک کاتی جیاوازدا بەهێزتر دەبێت".
پ.ح
پ.ح