کوردستانی
چارەنووسی 30 کۆڵبەر بە نادیاری ماوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و بۆ نەخۆشخانەکان ئەو شارە گوازراونەتەوە.
لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار و بۆ نەخۆشخانەکان ئەو شارە گوازراونەتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 هێزەکانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم پێنج کۆڵبەر بریندارکراون.
پەیامنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەم پێنج کۆڵبەرەی بەم شێوەیە راگەیاندووە"کاروان مەنووچێهری، زانیار حاتەم پەنا، سەلاح وەتەن دۆست، سۆران وەتەن دوست و ئارام مەنووچێهری" کە خەڵکی شاری مەریوان و گوندی میراوای ئەم شارەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرانە دوای ئەوەی کەوتوونەتە بۆسەی هیزەکانی سەر سنووری برینداربوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیکەم 30 کۆڵبەری دیکەی کاروانەکە نادیارە, هەروەها ئەم پێنج کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی" مەریوان گوازراونەتەوە.
س.س
س.س